پەیامی کورد ... بەپێی بەڵگەنامەیەکی نوسینگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین، ناوی زێلێنسکی لە تۆمەتبارکردنی دۆسیەی میندیچ (بازرگانی ئۆکراینی)دا هاتووە
🔸ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، نوسینگەی نیشتمانی دژە گەندەڵی ئۆکراین (NABU) (نابۆ) ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی بەرفراوان لە کەرتی ووزە ئەنجام دەدەن و وێنەی کیسە پڕکراوەکانی لە باندڵی دراوی بیانی بڵاوکردەوە کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا دۆزراونەتەوە. میدیاکانی ئۆکراین بڵاویان کردەوە، ئەفسەرانی ئۆکراین هەروەها ماڵی تەیموور میندیچیان پشکنیوە، کە بازرگان و هاوکارێکی ڤۆلۆدێمیر زێلنسکییە، کە پێشتر لە ئۆکراین هەڵاتووە.