میدیاکان بڵاویانکردەوە، وەزیری سوپای ئەمریکا دوای گەشتەکەی بۆ کیێڤ لەگەڵ لایەنی ڕووسی کۆدەبێتەوە

Dîroka Belavkirin :
میدیاکان بڵاویانکردەوە، وەزیری سوپای ئەمریکا دوای گەشتەکەی بۆ کیێڤ لەگەڵ لایەنی ڕووسی کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد   ...   میدیاکان بڵاویانکردەوە، وەزیری سوپای ئەمریکا دوای گەشتەکەی بۆ کیێڤ لەگەڵ لایەنی ڕووسی کۆدەبێتەوە

🔸 بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا، دانیال دریسکۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریکا لە کیێڤ وتووێژ دەکات و دواتر بەنیازە لەگەڵ لایەنی ڕووسی کۆببێتەوە.

🔸 لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ڕووسیا و ئۆکراین زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە ئەستەنبووڵ ئەنجام داوە: لە ڕۆژانی ١٦ی ئایار، ٢ی حوزەیران و ٢٣ی تەمووز، دوای کۆبوونەوەکان، ووڵاتان ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە ئاڵوگۆڕی پزیشکی بێ سنووری سەربازانی سەختی بریندار و نەخۆش. مۆسکۆ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ گواستنەوەی سێ هەزار تەرمی دیکەی سەربازە کوژراوەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ کیێڤ و پێشنیاری ئاڵوگۆڕی لانیکەم هەزار و ٢٠٠ دیل لە هەر لایەکەوە کرد.

🔸 لە هەمان کات دا ڕووسیا پێشنیاری درووستکردنی سێ گرووپی کاری لەسەر پرسە سیاسی و مرۆیی و سەربازییەکانی کرد، بەڵام ئۆکراین ووڵامی نەداوەتەوە. لەو کاتەوە پرۆسەی دانووستان وەستاوە.