پەیامی کورد ... ترامپ : لە ئێران لە ماوەیەكی کورت دا ٣٢ هەزار کەس کوژراون
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ووتارێکدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند، باشترە حکوومەتی ئێران بگاتە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئەمریکا. ئاماژەی بەوەش کرد، كە خەڵكی ئێران زۆر جیاوازیان هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو ووڵاتە و دۆخەکەی بە "زۆر زۆر زۆر زۆر خەمناک" وەسف کرد.
ترامپ هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەیەكی كورت دا ٣٢ هەزار کەس لە ئێران کوژراون.
ترامپ لە کۆتایی دا ووتی: بەڕاستی بۆ خەڵكی ئێران بەداخم. ئەوان وەك ئەوەیە لە دۆزەخ دا ژیابن.