پەیامی کورد... تره‌مپ: یان ڕێككەوتن یان بژاردەی سەربازی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ڕایگه‌یاند كه ڕێگه ناده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نی هیچ جۆره چه‌كێكی ئه‌تۆمی و مووشه‌ك، جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاران به توندی هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ده‌دات، به‌ڵام هۆشداریی دا كه شكستهێنان لەو پرۆسەیەدا، ئه‌گه‌ری په‌نابردن بۆ كاری سه‌ربازی لێده‌كه‌وێته‌وه.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بنیامین نه‌تا‌نیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل "ڕێككه‌وتنێكی باشی ده‌وێت" و گوتیشی: "به‌بێ ڕێككه‌وتن، بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به ئێران ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه و دێته ئاراوه."
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ڕوونی كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌تا‌نیاهۆ بگاته ڕێككه‌وتنێك، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌دیلی ڕێككه‌وتن بریتی ده‌بێت له "گرتنه‌به‌ری ڕێكاری زۆر توند، هه‌روه‌ك چۆن له جارانی پێشوودا ئه‌نجاممان دا."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تره‌مپ گوتی: "ئێرانییه‌كان بەڕاستی ده‌یانه‌وێت ڕێككەوتن بكه‌ن. یان ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، یان ده‌بێت كارێكی زۆر سه‌خت و توند ئه‌نجام بده‌ین." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نه‌تا‌نیاهۆ سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كان "نیگه‌ران نییه" و ئه‌ویش به هەمان شێوە خوازیاری گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن.
له كۆتاییدا، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا هه‌ڕه‌شه‌كانی چڕتر كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له حاڵه‌تی نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، ئاماده‌یه فه‌رمانی كاری سه‌ربازی بدات، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له "جه‌نگی 12 ڕۆژه" له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا ڕوویدا.