ترەمپ: یان هەڵبژاردن چاک دەکەین یان وڵاتمان نامێنێت

Dîroka Belavkirin :
ترەمپ: یان هەڵبژاردن چاک دەکەین یان وڵاتمان نامێنێت
پەیامی کورد... ترەمپ: یان هەڵبژاردن چاک دەکەین یان وڵاتمان نامێنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشێکی توندی کردە سەر سیستەمی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی و بە "گاڵتەجاڕییەکی جیهانی" وەسفی کردن.

ترەمپ داوای لە کۆمارییەکان کرد بەپەلە پشتگیری لە پڕۆژەیاسایەکی نوێ بکەن بە ناوی "SAVE AMERICA ACT" (یاسای پاراستنی ئەمریکا)، بە مەبەستی گۆڕینی بنەڕەتیی شێوازی دەنگدان و ڕێگریکردن لەوەی کە بە "دزینی دەنگەکان" ناوی برد.

پڕۆژەیاسای پێشنیارکراوی ترامپ سێ مەرجی سەرەکیی لەخۆ دەگرێت:

یەکەم، پابەندکردنی هەموو دەنگدەران بە نیشاندانی ناسنامەی فەرمی لە کاتی دەنگداندا.

دووەم، سەلماندنی هاووڵاتیبوونی ئەمەریکی وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران.

سێیەم، قەدەغەکردنی دەنگدان لە ڕێگەی پۆستەوە، جگە لەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی، کەمئەندامی، ئەرکی سەربازی یان گەشتکردنەوە ناتوانن ئامادە بن.

ترەمپ لە پەیامێکی هۆشداریدا، جەختی کردەوە کە چاکسازی لە سیستەمی هەڵبژاردن بۆ ئاییندەی وڵاتەکە چارەنووسسازە و ڕایگەیاند: "یان ئەم کێشەیە بە تەواوی چاک دەکەینەوە، یان ئەوەتا چیتر وڵاتێکمان نامێنێت."