شاندێکی حکوومەتی سووریا سەردانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەکات

Dîroka Belavkirin :
شاندێکی حکوومەتی سووریا سەردانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەکات
پەیامی کورد- قامیشلۆ... شاندێکی حکوومەتی سووریا سەردانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەکات

شاندێکی حکوومەتی سووریا، دوێنێ یەکشەممە، سەردانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆی کرد لە دەوروبەری شارەکە و لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) کۆبووەوە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی فڕۆکەخانەکە و تاوتوێکردنی میکانیزمی وەرگرتنەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.

پاشنیوەڕۆی سێشەممەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کرابوو، چوونە ناو شاری قامیشلۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

شاندە حکومییەکە لەلایەن عەمید مەروان ئەلعەلی، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە، و عەقید ئەحمەد ئەلئەحمەد، بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە سەرکردایەتی دەکرا.