پەیامی کورد ... تویتی فەرمی لاپەڕەی کۆشکی سپی : سەردەمی زێڕینی ئەمریکا گەیشتووە.
ئەمڕۆ سەرۆک دۆناڵد جەی ترامپ دەچێتە سەر شانۆ بۆ ووتاری ساڵانەی “ دۆخی ووڵات ”.
خۆت ئامادە بکە؛ گەورە و ورووژێنەر دەبێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ووتاری ساڵانەی خۆیدا لە کۆنگرێس ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە ئێستادا لە هەموو کاتێک دەوڵەمەندتر و بەهێزترە و گۆڕانکارییەکی مێژوویی بێ وێنەیان ئەنجام داوە. ترامپ جەختی کردەوە کە ئەمە سەردەمی زێڕینی ویلایەتە یەکگرتووەکانە و ئابووری ووڵات گەشەی کردووە و داهاتی هاووڵاتییان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە لە نۆ مانگی ڕابردوودا هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو خاکی ووڵاتەکەی بەتەواوی ڕاگیراوە و سنوورەکان پارێزراون. بە ووتەی ترامپ کاتێک ئەو دەسەڵاتی وەرگرتووە ئابووری ووڵات لە قەیران دا بووە و هەڵئاوسان لە ئاستێکی پێوانەیی دا بووە، بەڵام لە ئێستادا هەڵئاوسان ڕوو لە کەمییە و دوژمنانی ئەمریکاش لە پێگەی وڵاتەکەی دەترسن.
ئەم ووتارەی ترامپ لە کاتێکدایە کە پرسی کۆچبەران و دۆخی ئابووری وەک دوو تەوەری سەرەکی ململانێیە سیاسییەکان لە ناوخۆی ئەمریکا دەبیندرێن.