حەماس : داوای هەڵوێستی ڕاستەقینە لە “ئەنجوومەنی ئاشتی” دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل
🔹 حازم قاسم ووتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی یەوە ئۆپراسیۆنەکانی بۆردومان و کاولکاری لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە چڕتر کردووەتەوە و هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی “ئەنجوومەنی ئاشتی”. ئەو ئەمەی بە بێ بایەخکردنی هەوڵە سیاسییەکان و درێژەدان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان زانی.
🔹 قاسم داوای “هەڵوێستێکی ڕاستەقینە و پتەوی ئەندامانی “ئەنجوومەنی ئاشتی” بۆ ڕاگرتنی کردەوەی جینۆساید و کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست” کرد.
توانای "ئەنجوومەنی ئاشتی" چۆن دەبینیت بۆ کاریگەری لەسەر کەم کردنەوەی گرژی و وەستاندنی پێشێلکارییەکان لە غەززە؟