داوای درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی سوودانی دەکرێت

Dîroka Belavkirin :
داوای درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی سوودانی دەکرێت
پەیامی کورد   ...   داوای درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی سوودانی دەکرێت

 

ڕۆژنامەی "شەرقۆلئەوسەت" لە ڕاپۆرتێک دا ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی بەردەوامی بن بەستی سیاسی و قەیرانی دارایی، سیناریۆی درێژکردنەوەی تەمەنی حکوومەتەکەی موحەمەد شیاع سوودانی بۆ ماوەی ساڵێک بووەتە بژاردەیەکی جیددی.

ئەم پێشنیازە وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا خراوەتە ڕوو، بەو مەرجەی دەسەڵاتی پێویست بە سوودانی بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە، بەڵام لایەنەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ. گرفتەکان بەهۆی کاندیدکردنی نووری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران قووڵتر بوونەتەوە، چوونکە ئەم هەنگاوە ڕووبەڕووی ڤیتۆی تووندی ئەمریکا بووەتەوە و دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە کە مامەڵە لەگەڵ حکوومەتێک ناکات مالكی سەرۆکایەتی بکات.