رۆیتەرز : ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ لێدان لە ئێران تەواو کردووە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە ئاشکرای کردووە کە سوپای ووڵاتەکەیان خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەگەری وەشاندنی گورزێکی سەربازی بەردەوام و چڕ بۆ سەر ئێران، کە ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک بخاێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم پلانە سەربازییە زۆر ئاڵۆزتر و مەترسیدارترە لەو پێکدادانانەی پێشتر بیندراون. یەکێک لە بەرپرسەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکان تەنها ژێرخانی ئەتۆمی ئێران ناکەنە ئامانج، بەڵکوو دامەزراوە دەوڵەتییەکان و هێزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەش دەگرنەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پەکخستنی تواناکانی تاران لە چەند ئاستێکی جیاوازدا.