پشتڕاست كردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی یارسان لە لایەن دادگای باڵای ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
پشتڕاست كردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی یارسان لە لایەن دادگای باڵای ئێران ەوە
  • پشتڕاست كردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی یارسان لە لایەن دادگای باڵای ئێران ەوە

حوکمی لەسێدارەدانی یەعقووب کەریمپوور، زیندانی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە لایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی یەوە پشتڕاست کراوەتەوە و پێی ڕاگەێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لقی نۆی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی لەم دواییانەدا ئەو حوکمەی پشتڕاست کردەوە و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان لە زیندانی ورمێ بەو زیندانییە ڕاگەێندراوە، کەریمپوور پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی" لە ڕێگەی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. دانیشتنی تۆمەتەکانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو و دوای ناڕەزایەتی پارێزەرەكەی، دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی کرا و دواجار حوکمەکە پشتڕاست کرایەوە.