فەرمانێکی گرینگی ناتانیاهوو لەمبارەیەوە
ناتانیاهوو فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی ئیسرائیلییەکانی بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەرکرد
ڕۆژنامەی هەیوومی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بێنیامین ناتانیاهوو فەرمانی دەستپێکردنی ڕێوشوێنی یاسایی داوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی ئەو ئیسرائیلییانەی کە بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ ئێران كە لە كاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەدا سزا دراون. بڕیارەکە لەلایەن داواکاری گشتی دەکرێت، هاووڵاتی جوولەکەش دەگرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای دەرچوونی بڕیاری کۆتایی لەسەر تاوانە گەورەکانی سیخوڕی، دەزگاکانی جێبەجێ کردنی یاسا پێویستە بەدواداچوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە بکەن. ناتانیاهوو ئەو ڕێوشوێنانە بە "پێشێل کردنی متمانە" ناوبرد.
یاسای ئیسرائیل ڕێگە بە هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە دەدات لە حاڵەتەکانی خیانەت یان سیخوڕی؛ تا ئێستا ئەم بڕگەیە بە شێوەیەکی سەرەکی دژی هاووڵاتیانی عەرەب بەکارهاتووە.
هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە تەنانەت ئەگەر كەسەكە ڕەگەزنامەی دیكەشی نەبێت، مافی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی دەپارێزێت، بەڵام مافی دەنگدان و یارمەتییەکانی هاووڵاتیبوون و پێگەی کۆمەڵایەتی نامێنێ.