لیندسی گراهام لە میوونشن : ئەگەر ترامپ پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و ڕێگە بدات ڕژێمی ئێران بمێنێتەوە، کارەسات دەبێت
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن هۆشداری دا کە ئەگەر دۆناڵد ترامپ بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات و ڕێگە بە مانەوەی ڕژێمی ئێران بدات، ئەوا "کارەساتێکی گەورە" ڕوودەدات.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمە مانای ئەوەیە کە ناتوانرێت پشت بە ئەمریکا ببەسترێت، واتە جیهانی ڕۆژئاوا تەنها قسەی بێ مانا دەکات، تەنها كارێكی دەیكەن قسەکردنە و كاتێك پێویست بێ هیچ ناکەن.
سیناتۆر گراهام بەم قسانە بە شێوەیەکی کاریگەر بە ترامپ و ئیدارەکەی هۆشداری دا کە هێورکردنەوە یان دواکەوتن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا، ئیعتباری ئەمریکا و ڕۆژئاوا ناهێڵێت و ڕێژیم بوێرتر دەكات.