پەیامی کورد... سودانی داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییانی خۆیان لە زیندانییانی "داعش" وەربگرنەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتان هاووڵاتییانی خۆیان لە خێزانەکانی ڕێکخراوی "داعش" وەربگرنەوە.
سودانی داوای لەو وڵاتانە کرد کە "تیرۆریستی دەستبەسەرکراویان لە عێراقدا هەیە"، هاوکاری لەم دۆسیەیەدا بکەن و هاووڵاتییانی خۆیان لە زیندانییەکان وەربگرنەوە.
لە کاتی پێشوازیکردن لە ماهر سالم تەراونە، باڵیۆزی شانشینی ئوردن لە عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: "عێراق پەرۆشی ئاسایش و یەکپارچەیی خاک و سەقامگیریی سووریایە، و گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بە بڕیارێکی عێراقی بووە کە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، هەرێمی و نێودەوڵەتییە".
داواشی لە وڵاتە پەیوەندیدارەکان کرد هاوکاری لەم دۆسیەیەدا بکەن و هاووڵاتییانی خۆیان لە زیندانییە "تیرۆریستەکان" وەربگرنەوە.