سێربیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن

Dîroka Belavkirin :
سێربیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
  • سێربیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن

حکوومەتی سێربیاش لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە کە ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتەكەوە بڵاوکراوەتەوە، داوای لە هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی کردووە، دەست بەجێ و بە زووترین کات ئێران بەجێ بهێڵن. 

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە؛، “بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری تێکچوونی بەرچاوی دۆخی ئەمنیك ئێران، بەتووندی هۆشداری دەدرێتە سەرجەم هاووڵاتییانی سێربیا کە بە زووترین کات ئێران بەجێ بهێڵن. ئەم ئاگادارییە قەدەغەکردنی سەفەری نوێ بۆ ئێرانیش دەگرێتەوە”.