سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێس: ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە هەنگاوێکە لە ئاراستەیەکی دروستدا بەڵام بەس نییە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێس: ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە هەنگاوێکە لە ئاراستەیەکی دروستدا بەڵام بەس نییە

پەیامی کورد... سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێس: ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە هەنگاوێکە لە ئاراستەیەکی دروستدا بەڵام بەس نییە

برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی مانگی ڕابردوو لەنێوان ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سووریا و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هەنگاوێکە لە ئاراستەیەکی دروستدا، بەڵام هێشتا بەس نییە."

ناوبراو لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکدا لەبەردەم کۆنگرێس سەبارەت بە سووریا، وتیشی: "ئەو هێرشانەی کە هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانن، کرانە ئامانج، قبوڵکراو نین."

ماست جەختی کردەوە کە واشنتۆن لەوەی لە سووریا دەگوزەرێت دڵخۆش نییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بارودۆخی ئێستا "لەو ئاستەدا نییە کە پێویستە لێی بێت."

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، هیچ "چەکێکی سپی" (شيك على بياض) لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێنەدراوە.