پەیامی کورد ... عێراقچی : ئێران لیستی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی یەی بڵاوکردەوە، هەرکەس بە درووستی نازانێت با بەڵگەی خۆی بخاتەڕوو
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە تاران لیستێکی گشتگیری لە ٣,١١٧ قوربانی "ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکەی" ئەم دوایی یانەی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژەیە بە خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەم.
بە وتەی عێراقچی، لیستەکە ناوی نزیکەی ٢٠٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیشی تێدایە و ئەم کارەش وەک بەشێکە لە "شەفافیەتی تەواو" پێناسە کردووە.
ناوبراو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، "هەرکەسێک ئەم ئامارانە بە درووست نازانێت، دەبێت بەڵگەی خۆی پێشکەش بکات."
ئەم لێدوانەی عێراقچی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو کە لەو ڕووداوانەدا ٣٢,٠٠٠ کەس کوژراون.