فاینانشیاڵ تایمز : ململانێ لەگەڵ ئێران سەربازانی ئەمریکی بەرەو مردن دەبات !

Dîroka Belavkirin :
فاینانشیاڵ تایمز : ململانێ لەگەڵ ئێران سەربازانی ئەمریکی بەرەو مردن دەبات !
پەیامی کورد   ...   فاینانشیاڵ تایمز : ململانێ لەگەڵ ئێران سەربازانی ئەمریکی بەرەو مردن دەبات !


بڵاوکراوەیەکی بەریتانی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نووسیویەتی : “ئەمریکا توانای ئەوەی نییە بچێتە ناو ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ ئێران و ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر بواری سەربازییەکەی درووست دەکات”.
سێشەممە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، بە پشت بەستن بە زانیارییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، سەبارەت بە مەترسییەکانی سەرگەرمی سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران هۆشداری دا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە : “دەستپێکردنی ململانێیەک ڕەنگە ببێتە هۆی زیانی گیانی لەناو سەربازانی ئەمریکی دا، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر دەنگدەرانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترامپ دەبێت”.

پاشان ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕوونی کردەوە : “ئەو توانا سەربازییەی ئێستای ئەمریکا تەنیا بەسە بۆ ٤ یان ٥ ڕۆژ لە هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران.”

هەروەها بڵاوکراوەکە زیادی کردووە: “ئەگەر ئەمریکا هێرشی کەمتر ئەنجام بدات، تەنانەت بە لەبەرچاوگرتنی دووبارە جێگیرکردنەوەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری فۆرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم هێرشە تەنها هەفتەیەک دەخاینێت”.

پێشتریش هەریەک لە ئاکسیووس، واشینتۆن پۆست و وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە بارەی نیگەرانی و دژایەتی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ کاری سەربازی دژی ئێران بڵاوکرایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ژەنەڕاڵ دانیال کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، هۆشداری دایە سەرۆک دۆناڵد ترامپ، کە "ئۆپراسیۆنێکی درێژخایەن دژی ئێران دەتوانێت زیانێکی زۆر بە هێزەکانی ئەمریکا و یەدەگی تەقەمەنی بگەێنێت".

بەڵام ئەم هەواڵانە ترامپ ی تووڕە کرد، بەجۆرێک کە تەنها یەک کاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەیان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵەی بە درۆ ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە خۆی دوا بڕیاردەری کردەوەیە لە دژی ئێران.