پەیامی کورد ... فەرماندەی ساوسکۆم SOUTHCOM سەردانی کاراکاس دەکات؛ بەدواداچوون بۆ پلانی سێ قۆناغی واشینتۆن دەکات
فەرماندەی ساوسکۆم SOUTHCOM ژەنەڕاڵ فرانسیس ئێڵ دۆنۆڤان سەردانی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزۆئێللای کرد و لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانی جێگیرکراو و ستافی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆبووەوە
دەووترێ لەم سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی کاتی کۆبووەتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی پلانی سێ قۆناغی ئیدارەی ترامپ، کە ئامانج لێی داڕشتنی ڤەنزۆئێللییەکی هاوتەریب لەگەڵ واشینتۆن ە.