لێبووردنی نێونەتەوەیی : زیاتر لە ٢٠ منداڵ مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

Dîroka Belavkirin :
لێبووردنی نێونەتەوەیی : زیاتر لە ٢٠ منداڵ مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
  • لێبووردنی نێونەتەوەیی : زیاتر لە ٢٠ منداڵ مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمە، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند کە ٣٠ بەندکراو لەوانەش ٢٠ منداڵ و مێرمنداڵ مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

لە بەشێک لەو بەیاننامەدا هاتووە کە "دادگاکانی ئێران بەپێی دانپێدانانی زۆرەملێ، بەپەلە و بەبێ لەبەرچاوگرتتنی مافی یاسایی بە دۆسییەکان ڕادەگەن".

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی باسی لە پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ لەلایەن ڕێژیمی تارانەوە کرد.

زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە دەری دەخات کە ئەو منداڵە دەست بەسەرکراوانە لە مافی گرتنی پارێزەر بێبەرین.

دیانا ئەلتەحاوی، جێگری ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەو ڕیکخراوەیە، لەو بارەوە ڕایگەیاند: "بەرپرسانی ئێرانی جارێکی دیکە نیشانیان دا کە گرینگی بە مافی ژیان و دادپەروەری نادەن".

ئەلتەحاوی ووتیشی: "لەسێدارەدانی خێرا و دادگایی بەپەلە وەک کەرەستەی ترساندن و سەرکوت، خەڵکی ئێران زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی هان دەدات".

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە "زیاترین ڕێژەی ئەو قوربانییانە، لاوان و منداڵانن".