بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی هاووڵاتییانی كورد بەردەوامە؛ گەنجێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان، دوای یەک مانگ لە دەست بەسەرکردنی، تا ئێستا نادیارە
محەممەد ئیسماعیلی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان و دەرچووی ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی سەنعەتی ئیسفەهان نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر و تا ٢ی ڕەشەمە هیچ هەواڵێک لە بارەی دۆخی ناوبراوەوە نییە.
دوای چەند هەفتەیەک لە بێ هەواڵی و نیگەرانی زۆری بنەماڵەکەی، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی دا لەگەڵ خوشکەکەی ڕایگەیاند کە دەست بەسەر كراوە؛ بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگیران و باری جەستەیی و دۆسیەکەی نەداوە و پەیوەندییەکە پچڕاوە.
محەممەد ئیسماعیلی دایک و باوکی لەدەستداوە و سەرپەرشتیاری خوشکە بچووکەکەیەتی كە ١٢ ساڵە.
دەست بەسەركردنی محەممەد ئیسماعیلی بەشێک لە شەپۆلی بەربڵاو و ئارەزوومەندانەی هاووڵاتییان لەدوای ڕاپەڕینی جەماوەری ١٤٠٤ە.