نوێنەری تڕامپ : سەرۆکی ئەمریکا سەری سووڕماوە لەوەی ئێران بۆچی پاشەکشە ناکات ؟
ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بە فاکسنیووزی ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەری سووڕماوە لەوەی بۆچی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای جێگیرکردنی هێزە دەریایی و سەربازییە زەبەلاحەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هێشتا تەسلیم نەبووە و پاشەکشەی نەکردووە.
ڤیتکاف ئاماژەی بەوەش کرد کە ترامپ دەزانێت بژاردەی زۆری لەبەردەست دایە و واشینتۆن چاوەڕوان دەکات تاران بە فەرمی ڕایبگەێنێت کە بەدوای چەکی ئەتۆمی دا ناگەڕێت و هەنگاوی کردەیی بۆ سەلماندنی ئەوە بنێت.