وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکات

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکات
  • وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراق سەرکۆنەی تووند و ناڕەزایەتی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بەو لێدوانانەی لەلایەن باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەرچووە، کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە کۆنترۆڵ کردنی تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئیسرائیل ەوە دەکرێت کارێکی پەسەندکراو بێت.

وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە ئەم جۆرە لێدوانانە تێپەڕاندنێکی مەترسیدارن و دژبەیەک دەوەستنەوە لەگەڵ بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها ئەمە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری دەوڵەتان و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکەکەیان دادەنرێت، جگە لەو لێکەوتە نەرێنییانەی کە دەیبێت بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوە جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و پاڵپشتیکاری کۆماری عێراق بۆ سەروەری ووڵاتان دەکاتەوە و هەر سیاسەت و کارێک ڕەت دەکاتەوە کە لەسەر بنەمای هەژموون یان سەپاندنی ئەمری واقیع بێت. 


وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراق
٢١ی شوباتی ٢٠٢٦