دەست بەسەركردن و ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی كورد
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "دانیال دانیالی"، خەڵکی شارستانی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و "میلاد تەبڕایی"، خەڵکی شارستانی مەلەکشای، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
لەم پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەلی زەینیوەند"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی دێهلوران، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەست بەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندرووستی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە.