لە کۆنگرێسی ئەمریکا دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی درووزەکان بەڕێوەدەچێت؛ هەوڵێک بۆ تێکەڵ کردنیان بە "پڕۆژەی پاراستنی کورد" هەیە

Dîroka Belavkirin :
لە کۆنگرێسی ئەمریکا دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی درووزەکان بەڕێوەدەچێت؛ هەوڵێک بۆ تێکەڵ کردنیان بە "پڕۆژەی پاراستنی کورد" هەیە
پەیامی کورد   ...  لە کۆنگرێسی ئەمریکا دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی درووزەکان بەڕێوەدەچێت؛ هەوڵێک بۆ تێکەڵ کردنیان بە "پڕۆژەی پاراستنی کورد" هەیە


بڕیارە چوارشەممە، لە بینای کۆنگرێسی ئەمریکا میوانداری دانیشتنێکی تایبەت و ناوازە بکات، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆنگرێس و ناوەندەکانی بڕیار لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەی دەبن.
دانیشتنەکە کە لەلایەن هەریەک لە ڕێکخراوەکانی (درووز نێکسس)، (درووز گڵۆباڵ) و بە هەماهەنگی چالاکوان و کەسایەتی کاریگەری ئەمریکی "تیم بالارد" ڕێکخراوە، ئامانجی سەرەکی کۆکردنەوەی پشتگیری نێودەوڵەتییە بۆ داننان بەو کۆمەڵکوژییانەی هێزەکانی حکومەتی سووریا دەرحەق بە پێکهاتەی درووز ئەنجامیان داوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا دوو داواکاری سەرەکی دەخرێنە ڕوو: یەکەمیان، دابینکردنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ درووزەکان. دووەمیان، کارکردن بۆ تێکەڵکردنی دۆسیەی درووزەکان لەگەڵ "پڕۆژەی پاراستنی کورد" لە ناوچەکەدا. هاوکات بڕیارە وتارێکی تۆمارکراوی "شێخ مۆفەق تاریف" لە میانەی دانیشتنەکەدا پێشکەش بکرێت.