ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دوو ڕێکخراوی ئایینی نزیک لە ڕێژیمی خستە پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستی یەکانەوە

Dîroka Belavkirin :
ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دوو ڕێکخراوی ئایینی نزیک لە ڕێژیمی خستە پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستی یەکانەوە
پەیامی کورد    ...   ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دوو ڕێکخراوی ئایینی نزیک لە ڕێژیمی خستە پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستی یەکانەوە

 
فەرمانداری ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بە دەرکردنی فەرمانێک هەر دوو گرووپی ئایینی "ئێخوانۆلموسلمین" و "شۆرای پەیوەندی ئەمریکی ــ ئیسلامی" وەک دوو ڕێکخراوی تێرۆریستیی دەرەکی ناساند.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ سەرماوەز، ڕۆناڵد دێسانتیس فەرمانداری ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بە دەرکردنی فەرمانێک لەژێر ناوی "پاراستنی خەڵکی فلۆریدا لە بەرانبەر ڕێکخراوە تێرۆریستییە ڕادیکاڵە ئیسلامییەکان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێسکدا ڕایگەیاند: "فەرمان بە تەواوی ناوەندەکانی فلۆریدا دەدەین کە هەموو هەوڵە یاساییەکان بۆ پێشگرتن بە چالاکی نایاسایی هەر دوو گرووپی ئێخوانولموسلێمین و شۆرای پەیوەندی ئەمریکی و ئیسلامی بگرنە بەر".

دێسانتیس لەو فەرمانەدا هۆشداریی داوە کە هەر کەس و ناوەندێک پشتیوانی لەو دوو گرووپە بکات لە هەر جۆرە خزمەتگوزاری و پشکێکی ویلایەتی فلۆریدا بێبەری دەکرێت.

لەو فەرمانەی فەرمانداری فلۆریدا هاتووە کە ئێخوانولموسلێمین بۆ ماوەیەکی زۆر بەشداری و پشتیوانی لە تووندوتیژی و هەوڵدان بۆ درووستکردنی خیلافەتی ئیسلامی جیهانی کردووە و هەوڵەکانی ئەو گرووپەی وەک ئایدێئۆلۆژی ناتەبا لەگەڵ یاسای ئەمریکا بەتایبەت مافی ئازادی ئایینی و یەکسانی لەبەرانبەر یاسادا لە قەڵەم داوە.

هەروەها لەو ڕاگەێندراوەی فەرمانداری فلۆریدادا ئاماژە بەوە دراوە کە حەماس درووستکراوی دەستی ئێخوانولموسلێمینە و لە دوای هێرشی ٧ی ئۆکتۆبر، لقوپۆکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەک حەماس و حیزبۆڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستین کە ئامانجیان لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل ە، پشتیوانی ماڵی و ئۆپراسیۆنی یان لێ کردووە.

شایانی باسە پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیخوانولموسلمین بە شێوەیەکی پێچراوەتر، ستراتێژیکتر و نائاشکراتر لە قەتەر و تورکیەیە.