ڕاستییەكی تاڵ لە دۆخی ئەمڕۆی ژیانی خەڵك لە ئێران دا

Dîroka Belavkirin :
ڕاستییەكی تاڵ لە دۆخی ئەمڕۆی ژیانی خەڵك لە ئێران دا
پەیامی کورد    ...   ڕاستییەكی تاڵ لە دۆخی ئەمڕۆی ژیانی خەڵك لە ئێران دا

وێنەیەک کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە نێردراوە، واقیعێکی تاڵ لە ژیانی ئەمڕۆی خەڵکی ئێران دەگێڕێتەوە؛ نانەواخانەیەک کە لەسەر پەنجەرەکەی نووسیویەتی: «نانمان بە قەرز نییە، تەنانەت یەک نانیشمان نییە».

ئەم وێنەیە تەنها وێنەی نانەواخانەیەک نییە؛ بەڵگەیەك لە داڕمانی کەرامەتی مرۆڤە لە وڵاتێکدا کە لەسەر دەریایەک سەرچاوەی سروشتی وەستاوە، بەڵام هاووڵاتییان شەڕی ژیان بۆ بەدەستهێنانی سەرەتاییترین پێویستیی ژیان كە نانە دەكەن.

لە کۆمەڵگایەکدا کە نەوت و گاز و کان و خۆر و دەریای هەیە، بەڵام ڕۆژانە سفرەی خەڵکەکەی بچووکتر دەبێتەوە. ئەم قەیرانە دەرئەنجامی ساڵانێک لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لە لایەن ڕێژیمی گەندەڵ و ناكارامەیە.