ڤیتکاف :  ئێران هەفتەیەک لە بۆمبی ئەتۆمی دوورە

Dîroka Belavkirin :
ڤیتکاف :  ئێران هەفتەیەک لە بۆمبی ئەتۆمی دوورە
پەیامی کورد   ...   ئێران هەفتەیەک لە بۆمبی ئەتۆمی دوورە

ستیڤ ڤیتکاف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند کە تاران ڕەنگە تەنها یەک هەفتەی مابێت بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بەڵام ئەوان هەرگیز ڕێگە بە کارێکی لەو شێوەیە نادەن.

ڤیتکاف ئاماژەی بەوە کردووە کە ترامپ سەری سووڕماوە لەوەی ئێرانییەکان تا ئێستا ئامادە نین مل بدەن بۆ فشارەکان، لە کاتێکدا مەترسی ئەوە هەیە تاران لە ڕێگەی ئەو مووشەکانەی درووستیان دەکات شارە گەورەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج.
بە ووتەی ڤیتکاف پێویستە تاران لە خولی نوێی دانووستانەکان دا بیسەلمێنێت کە بە شێوەیەکی باش مامەڵە دەکەن، چوونکە ئیدارەی نوێی ئەمریکا چاودێری ووردی هەنگاوەکانیان دەکات.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو گەڕی دانووستان لە نێوان واشینتۆن و تاران لە شارەکانی مەسقەتی پایتەختی عومان و جنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی.