پەیامی کورد ... کۆمیسیۆن: دابەش کردنی پارەی کارمەندانی دەنگدان دەست پێدەکات
ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دابەش کردنی شایستە داراییەکانی ئەو هاووڵاتییانەی دەستپێکرد کە وەک کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دا کردبوو. ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەرکی سەر سندووق و وێستگەکانی دەنگدانیان لە ئەستۆ بووە.
بەپێی ڕێنمایی یەکان، ئەو کەسانەی ناویان لە لیستی شایستە دارایی یەکان دا هاتووە پێویستە لە کاتی سەردانی کردنی بنکەکانی دابەشکردن، ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی ڕەسەنیان پێ بێت. ئەم هەنگاوەی کۆمیسیۆن دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و دارایی یەکانی پەیوەست بە پاداشتی کارمەندانی هەڵبژاردن دێت.
خەرج کردنی ئەم شایستە داراییانە وەک پاداشتێکە بۆ ئەو هەزاران گەنج و فەرمانبەرەی کە لە ڕۆژی هەڵبژاردن دا هاوکاری کۆمیسیۆن بوون لە سەرخستنی پڕۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، کە ماوەیەک بوو چاوەڕێی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە بوون.