پەیامی کورد ... گواستنەوەی زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی گەشتەکان لە سەرچاوە ئازادەكان و پشتڕاست کردنەوەی لە لایەن بەرپرسێکی ئەمریکییەوە، ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی لەوان F-35، F-22 و F-16 گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمە گەورەترین جووڵەی ئاسمانی هاوکاتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و لە هەمان کات دا لەگەڵ خولی دووەمی دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ژێنێڤ بەڕێوەدەچێت.