گەورەترین بەندیخانەی ڕۆژنامەوانان لە جیهان

Dîroka Belavkirin :
گەورەترین بەندیخانەی ڕۆژنامەوانان لە جیهان
پەیامی کورد    ...   گەورەترین بەندیخانەی ڕۆژنامەوانان لە جیهان

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەز، پێوەری جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخراوی ڕێپۆرتێرە بێسنوورەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بڵاو کرایەوە و ئەم ڕێکخراوە لەمەڕ دۆخی خراپی ئێران لەمبارەوە هۆشدارییەکی مێژوویی دا و ئاماژەی بەوە کرد کە جیهان بۆ یەکەمین جار چووەتە قۆناغێکەوە کە ئازادی ڕۆژنامەوانی "بەشێوەی زۆر دژوار" هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

بەپێی پێوەری ئەو ڕێکخراوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە کۆی ١٨٠ وڵات، ١٦٠ ووڵات دۆخی چالاکی ڕۆژنامەوانی تێیان دا دژوار لە قەڵەم دراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا باس لە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا کراوە و بەپێی پێوەرەکانی ساڵی ٢٠٢٥ دۆخی ئێران بەگشتی لەناو ١٨٠ ووڵات دا لە پلەی ١٧٦ی هەیە و لە هەر کام لە پێوەرەکانی سیاسی دا پلەی ١٧٥، لە پێوەری ئابووری دا پلەی ١٧٣، لە پێوەری یاسادانان دا لە پلەی ١٧٥، لە پێوەری کۆمەڵایەتی دا لە پلەی ١٧٧ و لە پێوەری ئەمنییەتی دا لە پلەی ١٧٣ی پێڕستی ئەو ڕێکخراوەدایە.