پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا دوو سیناریۆی ئەگەری بۆ دەرچوونی واشینتۆن لە ململانێکان لەبەرچاو گرتووە
ئەورووپا ئامانجی ئەوەیە کە ڕێگری بکات لەوەی ئەمریکا "زێلێنسکییەکی ماندوو" ناچار بکات هێزەکانی لە دۆنباس بکشێنێتەوە و ڕێککەوتنێک بەبێ گەرەنتی ئەمنی جیددی قبووڵ بکات
🔸یەکیتی ئەورووپا دوو سیناریۆی ئەگەری بۆ دەرچوونی واشینتۆن لە ململانێکان لەبەرچاو گرتووە. ئاژانسەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەورووپی کە ناوی نەهێندراوە ڕاپۆرتی دا: “خراپترین سیناریۆ ئەوەیە کە ترامپ فشارەکان لەسەر ڕووسیا کەم بکاتەوە و فرۆشتنی چەک بە کیێڤ قەدەغە بکات و هاوبەش کردنی زانیاری ڕابگرێت و ئەورووپا گۆشەگیر دەکات”.
🔸دەرئەنجامێکی کەمتر نەرێنی: سەرۆکی کۆشکی سپی ململانێیەکان بە کێشەیەکی تەواو ئەورووپی دەناسێنێت، بەڵام بەردەوامە لە فرۆشتنی چەکی ناتۆ بە ئۆکراین و پاراستنی هاوکاری هەواڵگری.