CNN : سوپای ئەمریکا کۆشکی سپی لە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگادارکردووەتەوە

Dîroka Belavkirin :
CNN : سوپای ئەمریکا کۆشکی سپی لە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگادارکردووەتەوە
پەیامی کورد   ...  CNN : سوپای ئەمریکا کۆشکی سپی لە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگادارکردووەتەوە

کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا کۆشکی سپی لە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگادارکردووەتەوە

بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دۆناڵد ترامپ تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەرکردنی فەرمانی هێرشەکە نەداوە و هێشتا ڕاوێژ لەگەڵ ڕاوێژکاران و هاوپەیمانەکانی دەکات سەبارەت بە باشترین بژاردەی لە پێشە

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوە نافەرمیەکان دا، بژاردەکانی لایەنگری و دژی کردەوەی سەربازی لە یەک کاتدا لەبەرچاو گیراوە

لە ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن CNN هەروەها ڕاگەێندراوە : پێنتاگۆن دەستی کردووە بە گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکە تانکەرەکان لە بنکەکانی بەریتانیاوە بۆ ناوچەکانی نزیک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ The Wall Street Journal بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشینتۆن هێزی ئاگرینی هەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هێرشی ئاسمانی بەردەوام بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.