ئامادەبوونی ئەورووپا لە دانووستانەکانی ئاشتی ئۆکراین

پەیامی کورد ... ئامادەبوونی ئەورووپا لە دانووستانەکانی ئاشتی ئۆکراین
ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای وتووێژ لەگەڵ شاندی ڕووسیا و هاوتاکانی لە فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئاڵمانیا، جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی یەکیتی ئەورووپا لە دانووستانەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین، کردووتەوە.
بە ووتەی تاجانی، ڕوبیۆ دوای دیدار لەگە سێرگی لاوروف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە عەرەبستانی سەعوودی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی، هەروەها لەگەڵ کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا، هەبووە.
تاجانی زیادی کرد : پەیامەکەی ڕوبیۆ زۆر ڕوون بوو. ئەورووپا بە هۆکاری ڕوون بەشداری ئەم دانووستانانە دەکات؛ ووتیشی: "گەمارۆمان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە کە هێشتا لە شوێنی خۆیانن و هیچ دانووستانێک ناکرێ مەگەر پرسی سزاکان لە بەرنامەی کاردا نەبێت و ئەو کەسانەی ئەو سزایانەیان پەسەند کردووە و جێبەجێیان کردووە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نەبن".
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




