جۆلانی داوای ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد دەکات

پەیامی کورد ... جۆلانی داوای ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد دەکات
ئەبوو محەمەد جۆلانی کە ناوی ڕاستەقینەی "ئەحمەد الشار"، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، داوای لەو ووڵاتانە کرد کە بەرپرسان و سەربازانی حکوومەتی پێشووی سووریا، لەنێویاندا بەشار ئەسەد، پەنایان بردووەتە دەست ئەوان کۆتایی هات.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان و دوورخستنەوەیان هەرگیز لێخۆشبوونیان نادرێت و حکوومەتی نوێ لە سووریا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکات.
دوێنی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تەحەمولی ئەو کەسانە دەکەن کە دەستیان لەلایەن خودی گەلی سووریاوە پیس نەبووە و وتی: داوا لە هەر کەسێک دەکەین زانیاری لەسەر ئەفسەرە باڵاکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بدات کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە. پاداشت دەدەینەوە.





