فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت هاوكات لەگەڵ بەخاكسپاردنی نەسرۆڵڵادا دادەخرێت

پەیامی کورد ... فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت هاوكات لەگەڵ بەخاكسپاردنی نەسرۆڵڵادا دادەخرێت
کاربەدەستانی فڕۆکەوانی لوبنان ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت بە هۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی حەسەن نەسرۆڵڵا، سەرکردەی كوژراوی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.
نەسرۆڵڵا لە ٢٧ی سێپتەمبەر دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت كوژرا. پرسەی نەسرۆڵڵا لەگەڵ هاشم سەفی ئەلدین، جانشینی نەسروڵڵا کە لە مانگی ئۆكتۆبردا لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، بەڕێوەدەچێت.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ووتی كە ئەو ووڵاتە بە شاندێکی پله بەرز لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشداری دەکات.
هەروەها حیزبۆڵڵا ڕایگەیاندووە کە ٧٩ ووڵات لە مەراسیمەكەدا بەشداری دەکەن. هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کردووە خۆیان لەو ناوچەیە دووربخەنەوە کە مەراسیمەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها نەعیم قاسم دووپاتی کردەوە کە نەسرۆڵڵا بە هۆی کێشە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنێکی دیکە بەخاک سپێردراوە و ئێستا کاتی بەخاکسپاردنی هاتووە.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە




