ڕاگەیاندنی کوشتنی سێ کەس لە بارمتەكانی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری حەماس 

ڕاگەیاندنی کوشتنی سێ کەس لە بارمتەكانی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری حەماس 
پەیامی کورد   ...   ڕاگەیاندنی کوشتنی سێ کەس لە بارمتەكانی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری حەماس 

تاقمی تیرۆریستی حەماس ڕۆژی سێشەممە ١٨ی فێبریوەری ڕایگەیاند کە كەم تەمەنترین بارمتەی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل، واتە کەفیری تەمەن ٢ ساڵ و خوشکەكەی ئاریل تەمەن ٥ ساڵ لەگەڵ شێری بیباس ی دایکیان لە ژیاندا نەماون و بڕیارە لەم هەفتەیەدا تەرمەکانیان بگوازرێنەوە بۆ ئیسرائیل. 

کەفیر لە کاتی هێرشەکەدا تەمەنی تەنها ٩ مانگ بوو. باوکی ئەو خێزانە بەناوی یاردن بیباس، پێشترتر ئازاد كرابوو.

حکوومەتی ئیسرائیل تا ئێستا كاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵە نەبووە، بەڵام بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە چوار تەرم و شەش بارمتەی ئیسرائیلی بە سەدان بەندکراوی فەلەستینی بگۆڕدرێنەوە.

ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە