جەختکردنەوەی دووبارەی ترامپ لەسەر زۆرترین فشارکان دژی کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد ... جەختکردنەوەی دووبارەی ترامپ لەسەر زۆرترین فشارکان دژی کۆماری ئیسلامی
دۆناڵد ترامپ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی فێبریوەری ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا، جارێکی دیکە جەختی لەسەر دەستپێکردنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشارکان" لەسەر کۆماری ئیسلامی کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕوانگەی خۆی لە ئاست ململانێ نێودەوڵەتییەکان، جەختی لە پێویستیی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا یەک لەوان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە بەم ئاراستەیە زۆرترین فشار لەسەر ڕێژیمی ئێران دەست پێدەکات.
دۆناڵد ترامپ ئێوارەی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" بابەتێکی بڵاو کردەوە و بەپشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ''نیۆیۆرک تایمز'' سەبارەت بە قەیرانی ووزە و داخستنی پیشەسازی لە ئێران نووسیویەتی: ''ڕێژیمەکان بەم شێوەیە دەڕووخێن.''





