بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

پەیامی کورد ... بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه، به‌ره‌و هه‌ڵكشانی هه‌فتانه ده‌ڕوات له كاتێكدا چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌سه‌ر خواستێكی به‌هێز له ئه‌مریكا زیاد ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی داتاكان دابه‌زینی عه‌مباره‌كانی به‌نزین و ته‌قێندراویان نیشاندا، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وت له ترسی پچڕانی پێداویستییه‌كانی ڕووسیا پشتیوانی وه‌رگرت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی ووزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌بڕی 16 سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته 0.2%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 76 دۆلار و 64 سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا 17 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.2%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 72 دۆلار و 65 سه‌نت.
هه‌ردوو نه‌وتی خاو به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه ده‌ڕۆن كه نزیكه‌ی 3%ی نرخه‌كانیان ده‌بێت.
ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی ووزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كۆگای نه‌وتی خاو له ئه‌مریكا دابه‌زیوه له كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆگاكانی به‌نزین و ته‌قێنراو دابه‌زین دوای ئه‌وه‌ی چاككردنه‌وه‌ی وه‌رزی پاڵاوگه‌كان بوه هۆی دابه‌زینی كاره‌كانی پاڵاوتن.
تۆشیتاكا تازاوا، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای فوجیتۆمی سیكیوریتیز ده‌ڵێت، "دابه‌زینی كۆگاكانی به‌نزین و ته‌قێندراوی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی كه‌می دابینكردن له ڕووسیا، پشتگیری له نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كردوه، "چاوه‌ڕوانییه‌كان له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ڕووسیا و ئۆكراین، كه ده‌توانێت سزاكانی سه‌ر مۆسكۆ كه‌م بكاته‌وه، به‌هۆی هه‌ڵوێسته توونده‌كه‌ی ئۆكراین تا ڕاده‌یه‌ك كه‌م بوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێك له وه‌به‌رهێنه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بازاره‌كان..
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




