وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ سەردانی عێراق دەکات

پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ سەردانی عێراق دەکات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاویكردەوە، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی بە فەرمی لەلایەن عێراق ەوە بانگێشت كراوە بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی هاوبەش و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەكان، دواتر كاتی سەردانەكەش ڕادەگەێنین، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەز-یش دهڵێت، "سەردانەكە ئەمڕۆ شەممە ئەنجام دەدرێت".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ، شەوی ڕابردوو لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی دەرەوە بە فەرمی بانگێشتی عێراق كراوە بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی هاوبەش و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو ووڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تەواوکردنی کارنامە و ئەنجامدانی ڕاوێژکاری تەکنیکی پێویست بۆ دیاریکردنی کاتی گونجاو، دواتر وادەی سەردانەکە دیاری دەکرێت.
لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، لە زاری دوو سەرچاوەی عێراق ییەوە بڵاویكردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ شەممە سەردانێکی فەرمی بۆ بەغدا ئەنجامدەدات.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




