"فشارەکانی ئەمریکا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق؛ چڕکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران"

"فشارەکانی ئەمریکا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق؛ چڕکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران"
پەیامی کورد   ...   "فشارەکانی ئەمریکا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق؛ چڕکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران"
 

ئەمریکا هەوڵ دەدات عێراق ناچار بکات هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی خۆسەری کوردستان ەوە دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی پشت بەستنی ئێران بەو سەرچاوانە کەم بکاتەوە. ئیدارەی ترامپ بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ سفر فشارەکانی بەغداد.
دوابەدوای زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی ئیدارەی ترامپ دژی ئێران، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، واشینتۆن داوای لە بەغدا کردووە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێبکاتەوە، بەپێچەوانەوە عێراق ڕەنگە وەک ئێران ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا ببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا کەم کردنەوەی بەرچاوی هەناردەی نەوتی ئێران ە و واشینتۆن پێی وایە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە دەتوانێت بەشێک لەو کەمبوونەوەیە قەرەبوو بکاتەوە. ئەم چالاکییە بە مەبەستی بێ بەشکردنی ئێران لە داهاتی نەوت و سنووردارکردنی توانای تاران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی کوردستان لە هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە. ئەم بڕیارە کە دوای دوو ساڵ لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان دراوە، دەرئەنجامی زیادبوونی فشار و دانووستانی چڕ و پڕی واشینتۆن و بەغدایە.

بەڵام سەرچاوه ئاگادارەکان له بەغدا و واشینتۆن و هه ولێر دووپاتیان کردووه ته وه که جێبەجێکردنی ئەم بڕیاره هێشتا له بەرده م ئاستەنگی تەکنیکی و سیاسیدایه . ووردەکاری تەکنیکی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی ئەم هەناردەکردنانە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە و هەندێک لە بەرپرسان پێیان وایە کە تەحەددای تەکنیکی و سیاسی دەتوانێت پرۆسەکە دوابخات.


کەم کردنەوەی پشت بەستنی ئێران بە عێراق؛ واشینتۆن هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران سنووردار بکات


عێراق یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانی و ئابوورییە گرینگەکانی ئێران و واشنتۆنیش هەوڵی کەمکردنەوەی ڕۆڵی عێراق دەدات لە پاڵپشتیکردنی ئابووری ئێران. به ڕپرسانی ئه مریکا داوا له به غدا ده که ن په یوه ندییه ئابووری و سه ڕبازییه کانی له گه ڵ ئێران که م بکاته وه و ڕێگری له هاتنی نه وتی کوردی بۆ ئێران بکات.

هەروەها لەم دوایی یانەدا پێنج بانکی تایبەتی عێراقی لە دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی نەتواندرا، ئەمەش هەنگاوێک لەسەر داوای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا و لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی واشینتۆن بۆ سنووردارکردنی دارایی ئێران گیرا.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێران بەشێک لە پێداویستییەکانی خۆی بە کڕینی نەوتی هەرزانی کوردستان دابین دەکات کە بە قاچاخ دەهێنرێتە ئەو ووڵاتە. لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوت لە کوردستانەوە بە قاچاخ دەهێنرێتە ئێران و ئەمریکاش دەیەوێت ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت.

بەرپرسێکی عێراقی بە ئاماژەدان بە فشارەکانی ئەمریکا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕایگەیاند: واشینتۆن داوای لە بەغدا کردووە نەوتی کوردستان هەناردە بکات بۆ بازاڕە جیهانییەکان و ڕێگە نەدات ئێران بە کڕینی نەوتی هەرزان خۆی لە سزاکان دەرباز بکات.

تەحەددای تەکنیکی و سیاسی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان
سەرەڕای ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە کوردستان دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکاتەوە، بەڵام هێشتا ئاستەنگی زۆر لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا هەیە.

بۆری هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە مانگی ئازاری ساڵی 2023ەوە داخراوە، دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بە تورکیا ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەغدا بکاتەوە. تا ئێستاش ڕوون نییە کێشە داراییەکانی نێوان بەغدا و ئانکارا و هەولێر چۆن چارەسەر دەکرێن.

بەرپرسێکی نەوتی عێراق جەختی لەوە کردەوە: "بەغدا دەیەوێت هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێبکاتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بەڵێنێک بدات سەبارەت بە پارەی دارایی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان". ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی هەولێر دەڵێن ئامادە نین هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەرەنتی دارایی دەست پێبکەنەوە.

هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە کوردستان کاردەکەن، نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە دواکەوتوویی پارەدان. کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ڕایگەیاند، پێش ئەوەی بتوانرێت هەر ڕێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت، دەبێت ئەو 300 ملیۆن دۆلارەی کە پێشتر قەرزاری هەولێرە، یەکلایی بکرێتەوە.

هاوکات وەزیری ووزەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە ئانکارا هێشتا زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بەدەست نەگەیشتووە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە