لووتکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوکاری و ئوردن و میسر لە ڕیاز

پەیامی کورد ... لووتکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوکاری و ئوردن و میسر لە ڕیاز
کۆبوونەوەی سەرۆکی ووڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵی ئیسلامی ئوردن و میسر لە ڕیاز بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانێک لە دژی پێشنیاری ترامپ بۆ ئاوارەبوونی گەلی فەلەستین بەڕێوەچوو.
هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: سەرۆکی ووڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵی ئیسلامی و شای ئوردن و سەرۆکی میسر ڕۆژی هەینی لە ڕیاز کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵی ووڵاتانی عەرەبی بۆ خستنەڕووی پلانێک لە دژی پێشنیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاوارەبوونی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو.
لە وێنەیەکدا کە لە کۆبوونەوەکەدا بڵاوکراوەتەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سەعوودیە، تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر، محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، میشال ئەلئەحمەد میری کوەیت، سەلمان بن حەمەد، جێنشینی بەحرەین، سەلمان بن حەمەد، جێنشینی بەحرەین، عەبدۆلفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، شا عەبدۆڵڵای دووەم و پاشای ئوردن ئامادەن.
هەروەها حسێن بن عەبدۆڵڵا جێنشینی ئوردن و تەحنون بن زاید جێگری حاکمی ئەبووزەبی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەن.
ووردەکارییەکانی ئەم دیدارە کە لەسەر بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان بەڕێوەچوو، تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




