ئاڵمانیا و فەڕەنسا : کۆماری ئیسلامی هێشتا چانسی پاشەکشەی هەیە

ئاڵمانیا و فەڕەنسا : کۆماری ئیسلامی هێشتا چانسی پاشەکشەی هەیە
پەیامی کورد   ...   ئاڵمانیا و فەڕەنسا : کۆماری ئیسلامی هێشتا چانسی پاشەکشەی هەیە

وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕەنسا، له بەیاننامەیەکی هاوبەش دا لەبارەی داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی جەختییان لەوە كردوە که هێشتا ڕێگەی چارەسەری دیپلۆماسی مومکینه .

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ووتی : سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕێگا چارەیەكی دیپلۆماسی هەیە، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە بەڵێنێكی ڕوون لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوه بۆ هاوکاریکردن هەیه.

هەروەها وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا به ئاماژە به پرۆسەی چالاککردنی میکانیزمی ماشە ووتی: کۆماری ئیسلامی هێشتا چانسی پاشەكشە له هەڵوێستەکانی هەیە.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە