ئیسرائیل بۆ یەکەم جار مووشەکی THAADی بەکارهێنا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکێکی حووسییەکان

ئیسرائیل بۆ یەکەم جار مووشەکی THAADی بەکارهێنا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکێکی حووسییەکان
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل بۆ یەکەم جار مووشەکی THAADی بەکارهێنا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکێکی حووسییەکان

سیستەمی پێشکەوتووی دژە مووشەکی "THAD"ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکێک کە لە یەمەن ەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە دەکرێت، بەکارهێندرا.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، سیستەمەکە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە کاردانەوە بە هێرشێکی موشەکی جێگیرکراوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تا ئێستا ووڵامی ئەم ڕاپۆرتەی نەداوەتەوە.

 سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە مووشەکێکی خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەن ەوە تەقێندرابوو پێش ئەوەی بچێتە ناو ئاسمانی ئیسرائیلەوە، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی ئەو ووڵاتە بۆ سەر حووسییەکان، بەڵام دیاری نەکرد کە کام سیستەمی بەرگری ئاسمانی مووشەکەکەی خستووەتە خوارەوە.

 سیستەمی "THAD" کە لە پاییزی ئەمساڵدا بە ئامادەبوونی 100 سەربازی ئەمریکی لە ئیسرائیل جێگیرکرا، یەکێکە لە پێشکەوتووترین و بەهێزترین سیستەمەکانی دژە مووشەک لە جبەخانەی سوپای ئەمریکادا و توانای دۆزینەوە و ڕێگریکردنی مووشەکی هەیە لە ماوەیەکی درێژدا مەوداکان.

 ئیسرائیل لە ئێستادا تێکەڵەیەک لە چەند سیستەمێک کە بە هاوکاری ئەمریکا پەرەی پێدراوە، لەوانە "قوبەی ئاسنین"، "فلاخن داوود" و "پیکان" بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگریکردن و لەناوبردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و ڕاکێت لە بەرزایی و دووری جیاوازدا.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە