هۆشداری حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەرامبەر بەردەوامی بوونی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دوای ئاگربەست
پەیامی کورد ... هۆشداری حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەرامبەر بەردەوامی بوونی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دوای ئاگربەست
مەحموود کۆماتی، جێگری ئەنجوومەنی سیاسی حیزبۆڵڵا هۆشداری دا لەوەی ئەگەر هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بمێننەوە، ئەوا ئەم گرووپە دوای ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە و ڕایگەیاند: "ڕۆژی ٦١ جیاواز دەبێت".
کۆماتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەنار جەختی لەوە کردەوە کە کشانەوەی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە ململانێی زیاتر پێویستە.
ئاماژەی بەوەش کرد: بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژی 34ی ئاگربەست کە لە 27ی ئەم مانگەدا واژۆکرا، ئەم ڕێککەوتنە ئیسرائیل پابەند دەکات بە کشانەوە و گواستنەوەی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ باکووری ڕووباری لیتانی و پێنج هەزار سەربازی سوپای لوبنان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئیسرائیل بەم ڕێککەوتنە
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە