وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئاڵمانیا گەیشتنە دیمەشق
پەیامی کورد ... وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئاڵمانیا گەیشتنە دیمەشق
ڕۆژی هەینی، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕەنسا ئانالینا بێربووک و ژان نۆئێل بارو بە ناوی یەکیتی ئەورووپا گەشتیان کرد بۆ سووریا و لەگەڵ ئەحمەد ئەلشارا (ئەبوو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی نوێی دەوڵەتی تورکیا کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا، ئەم سەفەرە "ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ سووریەییەکان کە دەستپێکی سیاسی نوێ" لەنێوان بەرلین و دیمەشق لە ئارادا هەیە.
سەردانەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕەنسا بۆ دیمەشق ، دوای کەمتر لە مانگێک لە ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و هەڵاتنی بۆ ڕووسیا ڕوودەدات.
ئانالێنا بێربووک سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ سووریا ووتی "ئاڵمانیا هەمان ئامانجی ملیۆنان سووری بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ کە سووریا جارێکی تر ببێتە ئەندامێکی بەڕێزی کۆمەڵگەی جیهانی.
هەروەها ژان نۆئێل بارۆ ئامانجی گەشتەکەی بۆ دیمەشق بۆ پشتیوانی لە گواستنەوەی "ئاشتیانە" دەسەڵات لە سووریا ڕاگەیاند.
سەردانی وه زیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕەنسا بۆ سووریا بە یەکەم سەردانی بەرپرسانی باڵای ڕۆژئاوا بۆ دیمەشق دادەنرێت له دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد. ئەحمەد شەرع پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی کردبوو کە ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دژ بە سووریا سەپاندوویانە.
لە دوای داگیرکردنی دیمەشق ەوە، یاخیبووانی بەشار ئەسەد هەوڵیان داوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا بکەنەوە کە ڕێز لە مافی هەموو سوورییەکان دەگرن، بە کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانیشەوە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە