دژایەتی مۆسکۆ بۆ بەکارهێنانی بنکەی ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە بۆ پشتیوانی لە سوپای سووریا

دژایەتی مۆسکۆ بۆ بەکارهێنانی بنکەی ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە بۆ پشتیوانی لە سوپای سووریا
پەیامی کورد   ...   دژایەتی مۆسکۆ بۆ بەکارهێنانی بنکەی ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە بۆ پشتیوانی لە سوپای سووریا

دژایەتی مۆسکۆ بۆ بەکارهێنانی بنکەی ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە بۆ پشتیوانی لە سوپای سووریا /هەڕەشەی ئەمریکا بووە هۆی گەڕانەوەی فڕۆکە ئێرانیەکە
ڕووسیا دژی بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکەی ئێران بوو بۆ پاڵپشتیکردنی سوپای سووریا. ئەم بابەتە لە لایەن بەرپرسێکی ڕاگەیاندنی نزیک لە بەشارەوە ئاشکرا کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، "کامێل سەقر"، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری لەکارلادراوی سووریا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی پۆدکاستی "مەزیج" ڕایگەیاند؛
ئێرانییەکان بە ئەسەدیان ڕاگەیاندووە کە نەیانتوانیوە ڕەزامەندی ڕووسیا وەربگرن بۆ ناردنی فڕۆکە ئێرانییەکان بۆ بنکەی ئاسمانی حمەیمیم (بنکەیەکی ڕووسیا لە سووریا). کاتێک بەشار ئەسەد هەوڵیدا لە ڕێگەی ڕووسیاوە ئەو پرسە بەدوادا بچێت، ووڵامی نەدایەوە.
دوای ڕووخانی حەلەب، ڕووسیا ڕازی نەبوو بە داواکارییەکانی بەشار ئەسەد بۆ بەکارهێنانی فڕۆکە ئێرانییەکان لە بنکەی ئاسمانی (حەمیمیم)ی ڕووسیاوە بۆ گواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ سوپای سووریا.

ئێرانییەکان بە بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکییەکان هەڕەشەیان لە فڕۆکەیەکی ئێرانی کرد کە لە ئێرانەوە فڕیبوو و چووبووە ناو عێراق بۆ ئەوەی لە بنکەی ئاسمانی ڕووسیا لە سووریا بنیشێتەوە و ئەم فڕۆکەیە ناچار بوو بگەڕێتەوە.
 لە سێ ڕۆژی پێش ڕۆژی پایز (٨ی ئازار) بەشار ئەسەد هەوڵیدا پەیوەندی بە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بکات، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون.
دۆخی سوپای سووریا پێش ڕووخانی حەلەب زۆر خراپ بوو و نەدەکرا بچنە ناو شەڕەکەوە. جگە لەوەش دۆخی ئابووری ووڵات تێکچوو.
عێراق لە 6ی کانونی یەکەم (2 ڕۆژ پێش ڕووخانی ئەسەد) سووریای ئاگادار کردەوە کە تورکیا هەر جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئەسەد ڕەتدەکاتەوە.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە