گواستنەوەی 11 زیندانی یەمەنی گوانتانامۆ بۆ عومان

گواستنەوەی 11 زیندانی یەمەنی گوانتانامۆ بۆ عومان
پەیامی کورد   ...   گواستنەوەی 11 زیندانی یەمەنی گوانتانامۆ بۆ عومان

ئەمریکا یازدە زیندانی یەمەنی لە دەستبەسەرگەی گوانتانامۆ ئازاد کرد و ڕادەستی عومان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١١ بەندکراوی یەمەنی لە دەستبەسەرگەی گوانتانامۆ ئازاد کردووە و ڕادەستی عومان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی واشینتۆن پۆست، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند کە ١١ زیندانی یەمەنی لە زیندانی بەدناو “گوانتانامۆ” بۆ عومان گواستراوەتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە “لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، وەزیری بەرگری لۆئید ئۆستین، نوێنەرانی کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە لە بڕیارەکەی بۆ ڕادەستکردنی ئەم ١١ زیندانییە یەمەنە بە حکوومەتی عومان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی عومان، ئێمەش مەرجەکانی بۆ دابینکرد”. ئەم گواستنەوەیە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە "ئەم کارە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی زیندانیانی (گوانتانامۆ) و داخستنی تەواوەتی ئەم زیندانە ئەنجامدراوە؛ زیندانێک کە دەکەوێتە ناو بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی کوبا.

وەک لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، لە ئێستادا ١٥ زیندانی دیکە لە گوانتانامۆ هەن.
زیندانی گوانتانامۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن جۆرج بوش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە درووستکراوە. هۆکاری درووستکردنی زیندانێکی لەو شێوەیە بۆ هێشتنەوەی گومان لێکراوانی بیانی بوو بە تیرۆر.

دواتر لەم زیندانەدا ڤیدیۆ و وێنەی شێوازەکانی لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدانی زیندانیان بڵاوکرایەوە کە لە ئەنجامدا ناڕەزایەتی تووندی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. تەنانەت هەندێک لە زانیارییە بڵاوکراوەکان باسیان لە تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکان لەسەر زیندانییەکان کردووە.

کاتێک ئیدارەی بایدن دەست بەکاربوو، ئەم ئیدارەیە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەیەوێت ئەم ناوەندە ئەشکەنجەیە دابخات، بەڵام تا ئێستا زیندانەکە نەخراوەتەڕوو، هەروەها ئیدارەی بایدن پلانی بۆ ئەمە نەخستووەتەڕوو.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە