ئەردۆغان : ئێمە بەدوای مووشەکێکی دوو هەزار کیلۆمەتردا دەگەڕێین
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : ئێمە بەدوای مووشەکێکی دوو هەزار کیلۆمەتردا دەگەڕێین
سەرۆکی تورکیا بە ئاماژە بە زیادبوونی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی مووشەکەکان بە مەودای ٨٠٠ کم، وتی: هەروەها ڕێوشوێنەکانی درووستکردنی مووشەکێکی دوو هەزار کم خێراتر دەکەین.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە ئاماژەدان بە بەرهەمی سەربازی ووڵاتەکەی ساڵی ڕابردوو و پلانە سەربازییەکانی بۆ ساڵی نوێ، ڕایگەیاند: ژێردەریایی "خەزار ڕەئیس" تاقیکردنەوەی دەریایی خۆی دەستپێکردووە هەروەها دەستمان کردووە بە تەیارکردنی ژێردەریایی "مۆراد ڕەیس".
ئاماژەی بەوەش کرد : فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی TCGمان ڕادەستی یەکەی دەریاییمان کرد.
ئەردۆغان بە ئاماژەدان بە دەستپێکردنی پڕۆژەی بەرگری ئاسمانی بە ناوی "قبەی پۆڵا" ووتی: پڕۆژەی قەڵغان زیادکراوە بۆ لیستی سەربازیمان.
تورکیا ماوەیەکە پلانی بەرگری یەکگرتوو پەیڕەو دەکات.
هەروەها ئاماژەی بە زیادبوونی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی مووشەکەکان کرد کە مەودای ٨٠٠ کیلۆمەتریان هەیە و ڕایگەیاند: هەروەها ڕێوشوێنەکانی درووستکردنی مووشەکێک بە مەودای دوو هەزار کیلۆمەتر خێراتر دەکەین.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە