زلێنسکی خۆ بۆ سەرۆکایەتی نوێی ئۆکراین ئامادە دەکات
پەیامی کورد ... زلێنسکی خۆ بۆ سەرۆکایەتی نوێی ئۆکراین ئامادە دەکات
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئۆكراینی بڵاویكرده‌وه، ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی بڕیاریدا خۆی بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته‌كه‌ی كاندید بكات به‌و مه‌رجه‌ی ڤالێری زالۆگنی فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزه‌كانی ئۆكراین و باڵیۆزی ئێستای ئۆكراین له له‌نده‌ن، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین كاندید نه‌كات.
به‌گوێره‌ی له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "تێلێگرام"ی ئۆكراین ، چه‌ند كه‌سێكی نزیكی ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی به ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندوه، بڕیارێك سه‌باره‌ت به خولی دووه‌م به ئاستی متمانه‌ی 52% دراوه و هێشتا چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ ڕۆژنامه‌كه پشتڕاستیان كردووەته‌وه، ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی به‌مه‌رجێك خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین ، ئه‌ویش په‌یوه‌سته به خۆكاندید نه‌كردنی ڤالێری زالۆگنیه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڤالێری زالۆگنی ئۆفه‌رێكی له‌لایه‌ن ئه‌ندرێی یه‌رماك به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكیه‌وه پێگه‌یشتوه، كه ئه‌گه‌ر خۆی كاندید نه‌كات و شان به‌شانی زلێنسكی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كات، ئه‌وا ده‌توانێت پله‌ی یه‌كه‌م له لیستی حیزبه‌كان و كورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، ڤالێری زالۆگنی تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین یاخود نا.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی وه‌ك سه‌رۆكی ئۆكراین له دوای 20ی (ئایار/5)ی 2024ه‌وه به فه‌رمی كۆتایی یان هات، چوونكه بڕیار بوو له 31ی (ئازار/3)ی 2024 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراین به‌ڕێوه‌بچێت و له مانگی (ئایار/5)دا، ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ئۆكراین بكرێت، به‌ڵام ده‌نگدانه‌كه به‌هۆی یاسای سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.